بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەسەڵاتی دادوەری فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری پێشووی سوریا بە تۆمەتی هاوبەشی لە ئەنجامدانی تاوانی شەڕ، بە تایبەت پەیوەندی لە گەڵ کوشتنی کەسێکی خاوەن ڕەگەزنامەی فەرەنسی لە ساڵی 2017 لە پارێزگاری دەرعای باشوری سوریا دەرکرد.
دادوەرانی فەرەنسا لێکۆڵینەوەیان لەم بابەتە دەستپێکرد و گومانیان لەوە هەیە کە بەشار ئەسەد دەستی لە کوشتن و هێرشەکانی سەر هاووڵاتیانی مەدەنیدا هەبووە.
میدیایەکی فەرەنسی ڕایگەیاندووە کە ئەو پیاوە تەمەن 59 ساڵەیە لە میانەی هێرشی سەر ماڵەکەی لە لایەن کۆپتەرەکانی سەر بە سوپای سوریا لە حوزەیرانی 2017 دا کوژراوە.
بەرپرسانی دەزگای دادوەری فەرەنسا ڕایانگەیاندووە کە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری پێشووی سوریا فەرمانی ئەو هێرشەی دەرکردووە./.