بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانێکی ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند کە پابەندبوونی ئێران بە پەیماننامەی بەرەنگاربوونەوەی چەکی قەدەغەکراو بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرایە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئێران لە ساڵی 1968 پەیماننانەی NPT ی وەک یەکێک لە ئەندامانی دامەزرێنەر واژۆ کردووە.
عێراقچی ڕایگەیاند کە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە دەرکردنی حوکمێکی شەرعی سەرجەم چەکە قەدەغەکراوەکانیان حەرام کردووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: پرسیاری پەیوەندیدار لە ناوچەکەی ئێمە، کۆمەڵکوژی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و داگیرکردنی خاکی فەڵەستین، سوریا و لوبنانە، لە ڕاستیدا جبەخانەی ئەتۆمی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەندامنەبوونی لە پەیماننامەی NPT بووەتە هەڕەشەیەک لە سەر جیهان./.