بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنی کەناڵی فۆکس نیوز دا ڕایگەیاند کە دۆسیەی ئێران، دۆسیەیەکی جیاوازە.
ناوبراو وتی کە دەتوانین لە گەڵ ئێران بگەینە ڕێکەوتن و دەبێت دڵنیایی هەبێت کە ئەوان دەستیان بە چەکی ئەتۆمی ناگات.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت، هەمووان دەیانەوێت هەیانبێت و ئەمەش بابەتەکە دەکاتە کارەساتێکی گەورە./.