بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی لە میانەی ڕێوڕەسمێکی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان لە شاری کاشان، وتی: سەرکەوتنی غەززە بە واتای سەرکەوتنی جیهانی ئیسلامە و خۆڕاگری فەڵەستینییەکان هیوای بۆ موسڵمانان گەڕاندووەتەوە.
ناوبراو وتی: ئەمریکا، بەریتانیا و ڕژێمی زایۆنیستی پێکەوە لە شکاندنی ئیرادەی فەڵەستینییەکان لە غەززە شکستیان هێنا و غەززە و خەڵکەکەی بە سەرکەوتوویی و سەربەرزییەوە مانەوە.
سەلامی وتی: ڕووداوەکانی ئەم دواییە پیشاندا کە خوێن بە سەر شمشێردا سەرکەوتوو دەبێت و گەلی فەڵەستین لە شەڕی زایۆنیستەکاندا سەرکەوتنی گەورەیان بە دەست هێنا./.