بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە ڕۆژی پێنج شەممە بە سەردانێک گەیشتە بەیروت.
بن فەرحان ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو لە وتارێکی لە میانەی بەشداریی لە کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس ڕایگەیاند کە سعوودیە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لوبنان پاش دوو ساڵ لە بۆشایی دەسەڵات بە هەنگاوێکی ئەرێنی دەزانێت و هیوادارە لە داهاتوویەکی نزیکدا کابینەی نوێی ئەم وڵاتە پێک بهێندرێت./.