بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەر دوو وڵات و دۆخی سوریایان تاوتوێ کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەو وتووێژەدا جەختی لە سەر سیاسەتی بنەڕەتی تاران بۆ پشتیوانی لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا و پێویستی ڕێگری لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی و پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر بە بەشداری سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان کردەوە و نیگەرانی خۆیی لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی هەندێک هەڵسووکەوتی نەشیاوی گرووپە چەکدارەکان لە گەڵ خەڵکی ئاسایی لە ناوچە شیعەنشینەکان و عەلەوییەکان دەربڕی و داوای پاراستنی مافی کەمینەکانی کرد./.