بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەمین خیتان وتەبێژی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شار و کەمپی ئاوارەکانی جنین لە کەرتی خۆرئاوا کە بووە هۆی شەهیدبوونی 12 فەڵەستینی، دەتوانێت ئاگربەستی غەززە ڕوبەڕوی مەترسی بکاتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردووەوە لانیکەم 12 فەڵەستینی بە دەستی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی شەهید کراون و زیاتر لە 40 کەسی دیکەش بریندار بوون لە زۆربەیان خەڵکی مەدەنین.
خیتان ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی دیسانەوە باس لە پەرەپێدانی شارۆچکەکان و پێشێلکردنی سەر لە نوێی یاسای نێودەوڵەتی دەکەن و جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکەینەوە کە هەر هەنگاوێکی ئەو ڕژێمە بۆ گواستنەوەی خەڵکی مەدەنی بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان، بە واتای تاوانی شەڕە./.