بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جان دۆران لەم وەرزەدا یەکێک بووە لە ئەستێرەکانی خولی نایابی بەریتانیا. ئەم یاریزانە کۆڵۆمبییە تەمەنی تەنیا ١٩ ساڵە، بەڵام کڕیاری زۆری هەیە و هەر بۆیە نرخی فرۆشتنی زۆر بەرزە.
بەڕێوەبەری کاروباری وەرزشیی یانەی ئەستۆن ڤێلا لێدوانێکی سەرنجڕاکێشی لە سەر ئەم یاریزانە کۆڵۆمبییە هەبووە و ڕایگەیاندووە کە 40 یانە کڕیاری ئەم یاریزانەن بەڵام نرخی فرۆشی ئەستۆن ڤێلا 100 ملیۆن یۆرۆیە و بە کەمتر لەم نرخە نایفرۆشن./.