بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوو سەرچاوە لە کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە بزوتنەوەی حەماس لە سەرەتای شەڕی غەززەوە 15 هەزار ئەندامی نوێی وەرگرتووە و بەردەوام وەک هەڕەشەیەک لە سەر ڕژێمی زایۆنیستی دەمێنێتەوە.
ئەو دوو سەرچاوە کە دەستیان بە ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا گەیشتووە، ڕایانگەیاندووە کە ئەگەرچی ڕژێمی زایۆنیستی بانگەشەی لەناوبردنی ئەندامانی حەماس دەکات بەڵام بزوتنەوەکە نزیکەی 15 هەزار ئەندامی نوێی وەرگرتووە، هەرچەندە کە بەشێکی زۆری ئەم کەسانە لە گەنجانێک پێکدێن کە ئەرکی سادەی ئەمنییان لە ئەستۆ گرتووە.
ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکاش 14 ی کانوونی دووەمی 2025 ڕایگەیاندبوو وڵاتەکەی لەو بڕوایەدایە کە حەماس ژمارەیەکی زۆر ئەندامی نوێی وەرگرتووە و ئەمەش دەتوانێت پیشاندەری بەردەوامی شەڕ بێت./.