بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیواری مێژوویی گورگان یەکێکە لە گرنگترین شوێنەوارە دێرینەکانی ئێران کە دەکەوێتە پارێزگای گوڵستان. ئەم دیوارە کە بە دیواری گەورەی گورگان یان “دیواری سپی” ناسراوە، درێژترین دیواری بەرگرییە لە ئێران و دووەم گەورەترین دیواری بەرگرییە لە جیهاندا دوای دیواری چین.
مێژووی دیوارەکە نزیکەی “٦ هەزار ساڵە” و بەجێماوی سەردەمی ساسانییەکانە و بۆ بەرگریکردن لە هەر هێرش و پەلامارێکی ئەو سەردەمە درووستکراوە. دیواری گورگان لە باکورەوە بۆ باشور درێژ دەبێتەوە و لە ڕابردوودا ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە پاراستنی ناوەوەی ئێران.
ئەمڕۆ پاشماوەی ئەم دیوارە بە میراتێکی مێژوویی و کەلتوری ناسراوە و یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای گوڵستانە لە باکوری ئێران./.