بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی: کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکە لە لایەن سەرۆک وەزیرانی عێراق بە هاوئاهەنگی لە گەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دیاری دەکرێت. بە پێی یاسای هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018، کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دەبێت بە شێوازێک بێت کە لانیکەم 45 ڕۆژ تا کۆتایی تەمەنی یاسایی خولی ئێستای پەرلەمان مابێت.
ناوبراو وتی: بە پێی یاسا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان کەمتر لە 45 ڕۆژ بەر لە کۆتایی تەمەنی یاسایی خولی ئێستای پەرلەمان ناکرێت. یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی ئێستا لە 9 ی کانوونی یەکەمی 2022 بووە و دەبێت هەڵبژاردنی داهاتوو پێش 25 ی تشرینی دووەمی 2025 بەڕێوە بچێت و سەرۆک وەزیران ئەو وادەیە بە هاوئاهەنگی لە گەڵ کۆمیسیۆن دیاری دەکات./.