بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە یاوەری شاندێکی باڵا سەردانی ئەفغانستان دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی حکومەتی تاڵیبان کۆدەبێتەوە.
ئەمە یەکەم سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەفغانستان دەبێت لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی تاڵیبان لەو وڵاتە.
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونیدا ڕایگەیاندبوو کە گرنگییەکی زیاتر بە باشترکردنی پەیوەندییەکانی تاران و وڵاتانی دراوسێ دەدات./.