بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کەمی خۆراکدا ئاستی ماددە خۆراکییەکانی جەستە ئەوەندە نزمە کە ناتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر ئەرکەکان ئەنجام بدات لە ئەنجامدا ژیانی ڕۆژانە تێکدەچێت و مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.
لاوازی ئێسک، ئازاری جومگەکان، ئێسکە نەرمە
هۆکارەکانی: کەمی کالیسیۆم و ڤیتامین D / خواردنی بەسوود: شیرەمەنی و ماسی.
ماندوێتی بەردەوام
هۆکارەکان: کەمی ئاسن، ڤیتامین B12، ڤیتامین D / خواردنی بەسوود: گۆشتی سوور، شیرەمەنی، هێلکە.
وشکبوونەوەی پێست
هۆکارەکانی: کەمی ترشە چەورییە گرنگەکان و ڤیتامین E . خواردنی بەسوود: ماسی.
نینۆکی ناسک
هۆکارەکانی: کەمی ڤیتامین C / خواردنی بەسوود: هێلکە، پرتەقاڵ، لیمۆ، سەوزە.
درەنگ چاکبوونەوەی برینەکانی جەستە
هۆکارەکان: کەمی ڤیتامین C، پرۆتین / خواردنی بەسوود: میوەکان، گۆشتی بێ چەوری، فاسولیا./.