بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێگۆشەی ڕابردووی یانەی ریال مەدرید بریتی بوو لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و کەریم بێنزیما و گاریس بەیل کە بە BBC”” ناسراوە. بەڵام لە دوای ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ و هەڵوەشاندنەوەی ئەم سێگۆشەیە، ڕیال مەدرید نەیتوانیوە سێگۆشەی هێرشبەری بەو جۆرە بەکوالیتییەی هەبێت.
ئێستا، سێگۆشەی هێرشبەری نوێ، کە بریتین لە کیلیان مباپێ، ڤینیسیۆس جونیۆر و ڕۆدریگۆ کە پێدەچێت باشترین پێکهاتەی هێرشبەری ڕیال بێت لە دوای “BBC”. لە یاری ئەم دواییە بەرامبەر سالزبۆرگ ئەم سێ یاریزانە ئاستێکی نایابیان پێشکەش کرد و بۆ یەکەمجار هەر سێ هێرشبەرەکە لە یەک یاریدا گۆڵیان تۆمارکرد.
ئاماری تۆمارکردنی گۆڵی ئەم سێگۆشە نوێیە گەیشتووەتە ٤٧ گۆڵ، ئەمەش توانای بەرزی ئەوان پیشان دەدات. لە گەڵ بەردەوامبوونی ئەم دۆخە، یانەی ریال مەدرید سەرکەوتووتر دەبێت و ئەم سێگۆشەی هێرشبەرە نوێیە دەتوانێت ببێتە یەکێک لە باشترینەکانی مێژووی یانەکە./.