بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی یەک شەممە سەردانی عێراق دەکات و لە گەڵ فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە هێشتا ڕوون نەبووەتەوە ئایا فیدان لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات یان نە.
سەردانەکەی فیدان لە کاتێکدایە کە ڕۆژی هەینی دوو ئەندامی هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق لە پارێزگای دهۆک کوژران. تورکیا پەکەکەی بەم کوشتنە تۆمەتبار کردووە./.