بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا بەرغوسی لێدوانەکانی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکای ڕەتکردەوە کە ڕایگەیاندبوو دانیشتووانی کەرتی غەززە بۆ وڵاتانی وەک میسر و ئەردەن دەگوازرێنەوە.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی دەستپێشخەری نیشتمانیی فەڵەستین وتی: ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنیستی لە جێبەجێکردنی پاکتاوی نەتەوەیی لە کەرتی غەززە و لە ڕێگای بۆردومان و تاوان و کۆمەڵکوژییەوە شکستی تێدا هێنا، بە گوشاری سیاسی جێبەجێ ناکرێت.
ناوبراو وتی کە خەڵکی فەڵەستین بەڵێنی مانەوەیان لە سەر خاکی خۆیان داوە و پاش کارەساتی 1948 بەوە گەیشتوون کە مەرجی مانەوەیان ئەوەیە کە لە سەر خاکی فەڵەستین بمێننەوە و فریو نادرێن و پیلانی پاکتاوی نەتەوەیی لە غەززە و کەرتی خۆرئاوا بە هیچ ئەنجامێک ناگات./.