جام کوردی | JAMEKURDI
یەکشەممە, حوزه‌یران 8, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

دیداری هەژار موکریانی بەڕێوەدەچێت

جام کوردی - یەکەمین دیداری ساڵانەی هەژار موکریانی لەژێر ناونیشانی "دیداری یەکەمی هەژار" لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و نووسەران و ئەدیبانی هەر چوار پارچەی کوردستان تێیدا بەشداری دەکەن.

كانونی دووه‌م 26, 2025
in کەلتوری
A A
0

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

 بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەکێک لە رێکخەرانی دەڵێت، دیدارەکە دەبێتە ساڵانە و نێوەڕۆکەکەی گرنگیدان دەبێت بە زمان، ئەدەب و کولتووری کورد.

بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: “لەمەودوا و ساڵانە، بۆ رێزگرتن لە رۆڵ و نەخش و خەبات و هزر و بەرهەمداریی زانا و نووسەر و شاعیر و وەرگێڕی بەنێوبانگی کورد (هەژار موکریانی) لە رێوڕەسمێکی شایستەی یەکڕۆژیدا (دیداری هەژار موکریانی) ساز دەکرێت”.

 دیدارەکە لە شاری هەولێر و لە ساڵیادی کۆچی دوایی هەژار موکریانیدا کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانیی زمانی دایک، لە 22ی شوباتی 2025 بەڕێوەدەچێت.

 یەکێک لە رێکخەرانی دیدارەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: “دیداری هەژار لە ئاستی کوردستان و وڵاتانی دەرەوە دەبێت، تێیدا سێ پانێڵ پێشکێش دەکرێن کە بریتین لە پانێڵەکانی “هەژارو زمان – زمان و فەرهەنگ و زمان و ژیری دەستکرد”.

لە یەکەمین (دیداری هەژار موکریانی)دا خەڵاتێکی ” گرنگ، بە بەها و گرانبەها” پێشکێشی کەسێک دەکرێت کە خزمەتی بە زمان و ئەدەبی کوردی کردووە. دیدارەکە و خەڵاتەکەش ساڵانە لە هەمان رێککەوتدا دەبن.

بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیێندراوەکەیدا رایگەیاند: “دیداری یەکەمی هەژار موکریانی تایبەت دەبێت بە زمانی کوردی و هەوڵ دەدات پرسی زمان بکاتە پرسی هەموو کورد و لە رێگەی چەند پانێڵێکی جیاوازەوە ئەم پرسە هەستیار و ژیانی و ژیارییە بخاتە نێو گەنگەشەوە”.

 بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، “دیدارەکە کۆمەڵێک بڕگەی کولتووری و ئەدەبی و هونەریی جیاواز لەخۆ دەگرێت، کە گرنگترینیان (خەڵاتی هەژار موکریانی)یە، کە بۆ ئەم ساڵ لە رێگەی لیژنەیەکی پسپۆڕەوە دەبەخشرێتە کەسایەتییەکی کورد کە خزمەتێکی زۆری بە زمانی شیرینی کوردی کردووە”.

هەژمار موکریانی لە دیدارێکدا کە بۆ یەکەم جار تۆڕی میدیایی رووداو لە 21-02-2023 بڵاوی کردەوە و دەگەڕێتەوە بۆ 19 رۆژ پێش گیانلەدەستدانی و لە پاریس تۆمار کراوە، دەڵێت، مانگی شەشی ساڵی 1921 لە شاری مهاباد لە دایکبووە. ئەو نووسەرە نێودارەی کورد لە لە رۆژی 21ی شوباتی 1991دا کۆچی دواییکرد.

 ژیانی هەژار پڕ بووە لە هەوراز و نشێو و سەختی زۆری لە ژیانیدا بینیوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خزمەتێکی گەورەی بە زمان و وێژەی کوردی کردووە.

هەژار موکریانی لە تەمەنی حەوت ساڵی دەستی بە خوێندن کرد لە حوجرەی مزگەوتەکانی مهاباد و سەقز. لەوێ فێری زمانی عەرەبی و فارسی بوو، دواتر چەندین زمانی دیکە فێربوو.

 یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی هەژار ئەوە بوو کە توانیویەتی زمانێکی سادە و رەوان لە نووسینەکانیدا بەکاربهێنێت. دیوانی “ئاڵەکۆک” کە یەکەمین کۆمەڵە شیعری هەژارە، وێنەیەکی راستەقینەی ژیان و خەباتی گەلی کوردە؛ هەروەها لە کتێبی بیرەوەرییەکانیدا “چێشتی مجێور” باسی ژیانی خۆی و رووداوە گرنگەکانی سەردەمەکەی کردووە و بە بەڵگەنامەیەکی گرنگی مێژوویی دەناسرێت.

Tags: جام کوردیهەژار موکریانی
Previous Post

شێواوە نازی یای‌نازی قەڵەمی کوردی / د. محەمەد ڕەحیمیان

Next Post

رەهەندی پەروەردەیی لە رۆمانی ‌ “شاری‌ مۆسیقارە سپییەکان”

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
رەهەندی پەروەردەیی لە رۆمانی ‌ “شاری‌ مۆسیقارە سپییەکان”

رەهەندی پەروەردەیی لە رۆمانی ‌ "شاری‌ مۆسیقارە سپییەکان"

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020