بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاکان فیدان ڕۆژی یەک شەممە بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و پاش کۆبوونەوەی لە گەڵ فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئەنکەرە بە چاوی ستراتیژی لە پەیوەندییەکانی لە گەڵ بەغدا دەڕوانێت.
ناوبراو وتی: ئاسایش و سەقامگیری عێراق بۆ تورکیا گرنگە و هەوڵ دەدەین لە سەرجەم پرۆژەکانی پەیوەندیدار بە گەشەپێدانەوە بەشداری بکەین و لە پێناو جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕێگای گەشە هەوڵ دەدەین.
هاکان فیدان وتی: ڕێکەوتن لە سەر ئاسایش و سەقامگیری هەر دوو وڵات بە تایبەت بەرەنگاربوونەوەی داعش و پەکەکە زۆر گرنگە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە گەڵ فۆئاد حوسێن سەبارەت بە چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش وتووێژی کردووە.
ڕاشیگەیاند کە تورکیا گرنگییەکی بەرچاو بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سوریای نوێ دەدات./.