بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەتیف ڕەشید لە چاوپێکەوتنی کەناڵی فرانس 24 دا وتی کە حەشدی شەعبی بەشێکە لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و حکومەت کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکەی کردووە و ماوەیەکە هیچ کێشەیەک نییە.
ناوبراو وتی: عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە و بڕیارەکانی لە دەستی حکومەتدایە و لەم ڕێگایەدا بەرەو پێش دەڕۆین.
سەرۆک کۆماری عێراق وتی: لە ناوخۆی وڵاتدا ئاڵۆزییەکی جیدی بوونی نییە، زۆربەی کێشەکان لە پەرلەماندا یەکلایی دەکرێتەوە، حکومەت نوێنەری زۆربەی هێز و لایەنە سیاسییەکانە و سەرۆک کۆماریش بەرگری لە دەستوور و جێبەجێکردنی دەکات، زۆربەی دەنگۆکان سەبارەت بە عێراق لە دەرەوە دەبیسترێت نە لە ناوخۆی وڵاتەوە.
لەتیف ڕەشید وتی کە پەیوەندییەکان لە گەڵ زۆربەی وڵاتان باشە و بڕیارەکانیش لە چوارچێوەی سەربەخۆیی عێراقدا دەردەکرێن./.