بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمپانیای S&P Global Commodity Insights ڕایگەیاندووە کە یۆنان لە نێو وڵاتانی ئەورووپیدا زیاترین هاوردەی نەوتی عێراقی لە ساڵی 2024 دا هەبووە.
لە ڕاپۆرتێکی ئەو کۆمپانیایەدا هاتووە کە یۆنان لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2024 دا ڕۆژانە 190 هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراقەوە هاوردە کردووە.
لە نێو وڵاتانی ئەورووپیی هاوردەکاری نەوتی عێراق، تورکیا بە 101 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە پلەی دووەم، فەرەنسا لە پلەی سێهەم و ئیسپانیا لە پلەی چوارەمدایە.
لە لایەکی دیکەوە، عێراق لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2024 دا ڕۆژانە 144 هەزار بەرمیل و لە نیوەی دووەمدا ڕۆژانە 195 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمریکا کردووە../.