بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تورکی مەحلاوی ڕایگەیاندووە کە سوریا ئامادەکارییەکانی بۆ کردنەوەی دەروازەی سنوریی قائیم بە ئامانجی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان تەواو کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەم دەروازە سنورییە بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی ئامادەیە بەڵام حکومەتی عێراق هێشتا بڕیاری کۆتایی بۆ کردنەوەی نەداوە.
دەروازەی سنوریی قائیم بە سەرەکیترین دەروازەی سنوریی هاوبەش لە نێوان عێراق و سوریا دادەنرێت و لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراقدایە.
مەحلاوی ڕایگەیاندووە کە ژمارەیەکی زۆر لە بارهەڵگرەکان لە دیوی سوریاوە لە چاوەڕوانی هاتندان بۆ عێراق.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوانی بڕیاری حکومەتی عێراق و دەستپێکردنەوەی چالاکییە بازرگانییەکان دەکەن.
ڕاشیگەیاندووە کە هاتووچۆی خەڵک لە نێوان هەر دوو وڵاتدا بەردەوامە و تەنیا بریاری دەستپێکردنەوەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان ماوە./.