بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیتمار بن گەڤیر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە کردنەوەی بەرەی نتساریم لە بەرەبەیانی دووشەممە و گەڕانەوەی دەیان هەزار کەس لە دانیشتووانی غەززە بۆ باکوری ئەم ناوچەیە، دوو دیمەنی سەرکەوتنی حەماس و سووکایەتییەکی دیکەی ڕێکەوتنی ئاگربەستە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەوەی دەبینرێت ملکەچبوونی تەواوە، سەربازانی سوپا لە غەززە شەڕی ئەوەیان نەکردووە کە ڕێگا بدرێت دیمەنی وەها ببینرێت.
بن گەڤیری توندڕەو داوایکردووە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی دیسانەوە بۆ ڕووخاندن ڕوو لە کەرتی غەززە بکاتەوە./.