بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دانیلۆ ماڵئاوایی لە یۆڤانتۆس و ئەورووپا کرد. ئەم یاریزانە لە ساڵی ٢٠١٩ دوای ٢١٣ یاری گرێبەستەکەی کۆتایی پێهێنا. ئەم یاریزانە بەڕازیلییە کە کاپتنی تیپەکە بوو، لە گەڵ هاتنی تیاگۆ مۆتا لە چاوی خەڵک دەرچوو و چانسی یاریکردنی بۆ نەڕەخسا.
دواجار دانیلۆ دوای 12 ساڵ لە ئەورووپا بڕیاری گەڕانەوەی بۆ بەرازیل دا. یاریزانەکە لە گەڵ یانەی فلامینگۆ و سانتۆس دانوستان دەکات، هەردوو یانە گرێبەستی باشیان پێشکەش کردووە و ڕێگەیان پێداوە بگەڕێتەوە ماڵەوە./.