بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە چوارچێوەی هەفتەی ٢٢ی خولی ئیتاڵیا، ئینتەر میوانی لێچە بوو، ئەم یارییەش بە بردنەوەی ئینتەرمیلان بە ئەنجامی 4-0 کۆتایی هات.
مێهدی تارێمی لە خولەکی ٥٩دا جێگەی لائوتارۆ مارتینێزی گرتەوە و توانی لە خولەکی ٦١ لە لێدانی سزاوە یەکەم گۆڵی خۆی لە خولی ئیتاڵیا تۆمار بکات.
تارێمی لە خولی ئیتاڵیا لە 15 یاریدا هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکردووە کە توانی یەکەم گۆڵی خۆی لەم یارییەدا تۆمار بکات./.