بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەمی ڤیتامین C بە شێوەیەکی بەرچاو سیستەمی بەرگری لەش لاواز دەکات و مەترسی تووشبوون بە هەوکردن زیاد دەکات. پرتەقاڵ ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین C تێدایە. بە پێی توێژینەوەکانی زانکۆی هارڤارد، ڤیتامین C دژە ئۆکسێنەرێکی بەهێزە و ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنەکان.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئاوی پرتەقاڵ بۆ هەڵامەت بریتین لە:
بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش
یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری قوڕگ
باشترکردنی کارایی هەناسەدان
خێراکردنی دەردانی ژەهرەکان لە جەستە./.