بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم لە وتارێکدا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی لوبنان و ناوچەکە وتی: پیرۆزبایی ئاگربەست و ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی دوژمن لە خەباتگێڕانی فەڵەستینی و گرووپەکانی خۆڕاگری و هاوبەشەکانی ئەم سەرکەوتنە بە تایبەت لوبنان و ئێران و یەمەن دەکەم.
ناوبراو وتی: سەرکەوتنی غەززە، سەرکەوتنی گەلی فەڵەستین و تەواوی گەلانی ناوچەکە و ئازادیخوازەکانی جیهانە.
شێخ نەعیم قاسم وتی: ڕژێمی زایۆنیستی وەک تاوانباری شەڕ ناسێندرا و لە ئازادکردنی دیلەکانی بە شێوازی سەربازی شکستی هێنا و دیلەکان تەنیا بە ڕێکەوتن لە گەڵ خۆڕاگری ئازاد دەبن.
ناوبراو وتی: خۆڕاگری بژاردەیەکی سیاسی، نیشتمانی و مرۆییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکارییەکانی دوژمن.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: ئێمە لەم شەڕەدا سەرکەوتن و شەهیدبوونمان بە دەست هێنا.
شێخ نەعیم قاسم وتی: خۆڕاگری زیندووە و بەردەوام دەبێت و ئەمەش گەورەترین سەرکەوتنە./.