بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە تا ڕێکەوتنی ئاگربەستی غەززە، زیاتر لە 15 هەزار کەس لە ئەندامانی سوپا بریندار بوون.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستیش کوژرانی 841 ئەندامی لە شەڕی غەززەدا ڕاگەیاندووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە وەزارەتی شەڕ و سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ئاماری ڕاستەقینەی زیانەکانی شەڕی غەززە بڵاو ناکەنەوە و ئەوەی لە میدیاکاندا بڵاو دەبێتەوە جیاوازییەکی زۆری لە گەڵ ئامارەکانی ئەو ڕژێمەدا هەیە./.