بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەتوانرێت ڕێگری لە کێشەکانی ڕیخۆڵە بکرێت بە خواردنی ئەم 4 ڤیتامینە:
1- ترشی فۆلیک:
بە فۆلێت یان ڤیتامین B9 ناسراوە. کەمی ترشی فۆلیک هەندێک جار دەبێتە هۆی قەبزی. خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە ڤیتامین B9 بریتین لە سپێناخ و نۆک و دانەوێڵەی بەیانییان.
2- ڤیتامین B12:
کەمی ئەم ڤیتامینە دەتوانێت ببێتە هۆی قەبزی. خۆراکە دەوڵەمەندەکانی ڤیتامین 12B بریتین لە جگەری مانگا، ماسی سەلەمون.
3- ڤیتامین B5:
دەبێتە هۆی گرژبوونی ماسولکەکان لە سیستەمی هەرسدا و هەروەها یارمەتی دەردانی ڕیخۆڵە دەدات.
4- ڤیتامین B1:
بە تیامین ناسراوە و یارمەتی باشترکردنی پرۆسەی هەرسکردن دەدات./.