بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕۆژی سێ شەممە 28 ی کانوونی دووەمی 2025 لە چاوپێکەوتنی بەرپرسان و کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی جەژنی بێعسەتی پێغەمبەری گەورەی ئیسلام حەزرەتی محەممەد مستەفا (د.خ)، بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە وتیان: غەززە وەک ناوچەیەکی بچووک و گەمارۆدراو لەوەدا سەرکەوتنی بە دەست هێنا کە شکست بە ڕژێمی زایۆنیستی بەو هەموو پشتیوانییەی ئەمریکا بێنێت و ئەم سەرکەوتنەش بۆ بەکارهێنانی عەقڵ و هەبوونی ئیمان و بڕوا بە خودا دەگەڕێتەوە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەروەها خۆڕاگری حزبوڵڵای لوبنانیان سەرەڕای لەدەستدانی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا بە نموونەیەکی دیکەی دەرکەوتە درەوشاوەکانی خۆڕاگری لە سەردەمی ئێستا ناو برد و وتیان: چەند کەسی گەورە لە ئاستی شەهید نەسروڵڵا لە جیهاندا هەیە؟ بە لە دەستدانی کەسێکی وەها گەورە و لە کاتێکدا کە دۆست و دوژمن هەموو پێیان وابوو کە حزبوڵڵا کۆتایی هاتووە، حزبوڵڵا ئەوەی سەلماند کە نەک کۆتایی نەهاتووە، بەڵکوو لە هەندێک حاڵەتدا بە ورە و پاڵنەری گەورەتر لە بەرامبەر زایۆنیستەکاندا وەستاوە./.