بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە چەند دەیەی ڕابردوودا، ئەو کالۆرییانەی لە خواردنەوەکان وەرگیراون بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و ئێستا زیاتر لە 20% ی کالۆری ڕۆژانەی خەڵک پێکدەهێنێت. خواردنەوە کالۆری بەرزەکان، چەوری لە جەستەدا هەڵدەگرن و دەبنە هۆی گەورەکردنی سک.
حەوت خواردنەوەی بەسوود کە چەوری سک کەم دەکەنەوە:
- ئاو: ئاو باشترین و تەندرووستترین خواردنەوەیە بۆ کەمکردنەوەی کێش، چونکە هیچ کالۆرییەکی نییە.
- چای سەوز: خێرایی لەدەستدانی چەوری بەهێز دەکات.
- چای ڕەش: هەروەها چای ڕەش یارمەتی باشترکردنی میتابۆلیزمی چەوری و کەمکردنەوەی کێش دەدات.
- قاوە: قاوەی ڕەش یان قاوەیەک بە شیری کەم چەوری و بێ شەکر بژاردەیەکی زۆر باشە بۆ کەمکردنەوەی کێش.
- سرکەی سێو: خواردنی 1 یان 2 کەوچکی چێشت سرکەی سێو پێش خواردن دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی کێش بدات و ئاستی شەکری خوێن ڕێکبخات.
- ئاوی لیمۆ: ئاوی لیمۆی تازە دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی کێش بدات بە زیادکردنی میتابۆلیزمی جەسته.
- شیری بێ چەوری: شیری بێ چەوری ڕێژەیەکی بەرزی پرۆتین و ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە. بەکارهێنانی یارمەتی کەمکردنەوەی چەوری جەستە دەدات./.