بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ویستی کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتەی لە سوریا هەیە.
کەناڵی کان وەک میدیای فەرمی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی پەیامێکیان بە بەرپرسانی باڵای حکومەتی تەل ئەبیب گەیاندووە کە پیشان دەدات ترەمپ دەیەوێت بە هەزاران سەربازی ئەمریکا لە سوریا بکشێنێتەوە.
لە ڕاپۆرتێکی ئەو کەناڵەدا هاتووە کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بووەتە هۆی نیگەرانی بەرپرسانی تەل ئەبیب و ئەمەش لاوازبوونی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتی بە دواوە دەبێت./.