بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یاریزانی یانەی ئەتلەتیك بیلباو، ڕێگری لە دزەکان کرد کە نەچنە ناو ماڵەکەی خۆیەوە. یاریزانەکە لە گەڵ هاوسەرەکەی لە ماڵەکەی خۆی لە مۆنگیا بوو، کاتێک سێ دزی چەکدار لەناکاو چوونە ناو ماڵەکەیەوە. دزەکان وا دیار بوو پێشبینی هەموو شتێکیان کردبوو. ئەلێکس بێرنگەر کە بینیویەتی دزەکان هێواش هێواش دەچنە ناو ماڵەکەوە، دەرگایەکی شووشەیی داخست بۆ ئەوەی ڕێگاکە له دزەکان دابخات.
بەڵام دەستدرێژییەکە لێرەدا کۆتایی هات و دزەکان هەڵهاتن. پۆلیس دەستبەجێ هاتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکرد، هەرچەندە تا ئێستا کەس دەستگیر نەکراوە.
دزینی ماڵی یاریزانانی تۆپی پێ لە ساڵانی ڕابردوو لە ئیسپانیادا زیاتر بووە. لە ساڵانی ڕابردوودا قوربانییانی وەک بنزیما، مارکوس لۆرنێنت، فێدا ڤالڤێرد، سێرجیۆ ڕامۆس، ئۆبامیانگ و کارڤاخاڵ و چەندانی دیکەش بوون./.