بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری ڕایگەیاند کە فالح فەیاز لە پۆستەکەیدا ماوەتەوە و ئەو هەواڵانەی باس لە دەست لە کار کێشانەوە یان دوورخستنەوەی دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی هیچ کۆبوونەوەیەکی نەکردووە تا بڕیار لە سەر پۆستەکەی فالح فەیاز بدرێت.
ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر ڕایگەیاندووە کە هیچ بڕیارێک لە سەر پۆستی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بە هیچ شێوازێک نەدراوە./.