بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ئەسۆشێتدپرێس ڕایگەیاندووە کە کەشتییەکی بارهەڵگر بە ئاڵای هۆنگ کۆنگ کە لە دەریای سوورەوە بەرەو باکور دەڕۆیشت، تووشی تەقینەوەیەک بووە کە ئاگرێکی بەهێزی لێکەوتووەتەوە و تیمەکەی ناچار کردووە کەشتییەکە بەجێبێڵن.
ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە کە ئەو کەشتییە لە 225 کیلۆمەتریی بەندەری حۆدەیدەی یەمەندا بووە و تەقینەوەکە زیانی گیانی بە دواوە نەبووە.
ڕاشیگەیاندووە کە کەشتییەکە بارێکی مەترسیداری هەبووە.
هیچ وردەکارییەک لە سەر ناوی کەشتییەکە و جۆری بارەکەی ئاشکرا نەبووە./.