بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یاری سەرسوڕهێنەری موسیالا لە چەند هەفتەی ڕابردوو لە پێشبڕکێکانی چامپیۆنزلیگدا، سەرنجی زۆرێک لە میدیاکان و هەروەها هاندەرانی ڕاکێشاوە و وا دیارە لە یارییەکانی داهاتوودا درەوشاوەیی یاریزانەکە بەردەوام دەبێت.
ئەو ئەستێرە ئەڵمانییە توانیویەتی کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبێت لە سەر تۆمارکردنی حەوت گۆڵ لە یارییەکانی ئەم دواییەیدا لە یاریگای ئەلیانز کە ئامارێکی زۆر باشە بۆ ئەو و ئەوە نیشان دەدات کە یاریزانەکە جارێکی تر گەڕاوەتەوە بۆ لوتکە.
سەرنجڕاکێشە بزانن کە موسیالا لە یاریگای ئەلیانز هیچ شکستێکی نەبووە. ئهو 17 بردنەوە و 3 یەکسانبوونی لە ئەلیانز بەدەستهێناوە./.