بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی ڕیاڵ مەدرید وەرزی ڕابردوو دوو نازناوی بەنرخی پاڵەوانێتی لە خولی ئیسپانیا و هەروەها چامپیۆنزلیگ بەدەستهێنا و ڤینسینیۆس جونیۆر ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە بردنەوەی دوو پاڵەوانێتییەکە بە درەوشاوەیییەکی سەرسوڕهێنەر لە پێکهاتەکەدا. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ لە فیفا گەیشتە ڤینسینیۆس جونیۆر.
ئەم خەڵاتە بۆ ڤینیسیۆس گرنگییەکی زۆری هەبووە و هەر بۆیەش بڕیاریدا، دوای ڕێوڕەسمەکە، بانگهێشتی یاریزانانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بکات بۆ ئاهەنگێکی گەورە بۆ ئەوەی سوپاسیان بکات کە یارمەتییان داوە.
هەروەها وینیسیۆس جانتایەکی لویس ڤیتۆنی بۆ یاریزانان کڕی وەک دیارییەک بۆ ئەوەی پێزانینی خۆی بۆ یارمەتیدانی لە سەر ڕێگاکە نیشان بدات./.