بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەلوان مۆمیکا ئەو پەناخوازە عێراقییەی چەند جارێک کۆپی قۆرئانی پیرۆزی سووتاندووە، لە ماڵەکەیدا لە سوید بە دەستڕێژی گوللە کوژرا.
سەلوان مۆمیکا لە شاری سۆدێرتێلیەی وڵاتی سوید کوژراوە.
ناوبراو ساڵی 2018 چووەتە سوید و ساڵی 2021 موڵەتی مانەوەی سێ ساڵەی پێدرا. هاوینی ڕابردوو کۆپییەکی قۆرئانی پیرۆزی سووتاند و ئەمەش کاردانەوەی توندی موسڵمانانی بە دواوە بووە./.