بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕەزا عارف جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە 30 ی کانوونی دووەمی 2025 لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی کازاخستان بە ئاماژە بە هاوبەشی کەلتوری و شارستانیی هەر دوو وڵات، جەختی لە سەر پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییە ئابوری و بازرگانییەکان و چالاکبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەش کردەوە.
عارف بە ئاماژە بە پێشکەوتنەکانی ئێران لە بواری تەکنۆلۆژیادا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی ئەوەی هەیە لەم بوارەدا هاوکاری وڵاتانی دراوسێ بکات.
سەرۆک وەزیرانی کازاخستان لەو کۆبوونەوەدا پیرۆزبایی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی کرد و جەختی لە سەر چالاککردنی کۆمیسیۆنە هاوبەشەکانی نێوان هەر دوو وڵات کردەوە./.