بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی چوارشەممە 29 ی کانوونی دووەمی 2025 لە کۆنگرەی ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی شۆڕشی سوریا کە بە ئامادەبوونی بەشێکی زۆری گرووپە چەکدارەکان لە دیمەشق بەڕێوەچوو، چەند بڕیارێک دەرکرا کە گرنگترینیان ئەوە بووە ئەحمەد شەرع لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە وەک سەرۆک کۆماری قۆناغی ڕاگوزەر هەڵبژێردراوە.
لەو کۆنگرەیەدا هەروەها کارکردن بە دەستووری ساڵی 2012 ڕاگیرا و پەرلەمانی سەردەمی حکومەتی بەشار ئەسەد هەڵوەشێندرایەوە./.