بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا فەرمانی جێبەجێکردنی سزا و تەنانەت دەرکردنی ئەو خوێندکارە بیانییانەی دەرکردووە کە لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە دژ بە تاوان و کۆمەڵکوژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی خۆپێشاندانیان کردووە.
ترەمپ فەرمانی بەوە کردووە کە وەزارەتەکانی دەرەوە و ئاسایشی ناوخۆیی، ڕاپۆرتی تایبەت ڕادەستی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا بکەن کە بژاردەی وەرنەگرتنی خوێندکارانی بیانی لەخۆدەگرێت. هەروەها داواکراوە کە دامەزراوەکان چاودێری زیاتری خوێندکاران و فەرمانبەرانی بیانی بکەن و هەر جموجوڵێکی ئەوان لە سەر دۆسیەی فەڵەستین و ڕژێمی زایۆنیستی ڕادەستی وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆیی بکەن.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە فەرمانەکەی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە خوێندکارانی جولەکە ڕوبەڕوی دۆخێکی دژوار بوونەتەوە و حکومەتی ئەمریکا دەبێت ئەوان بپارێزێت، هەروەها دەبێت ناوەڕۆکی خوێندن لە باخچەی ساوایانەوە تا زانکۆکانی ئەمریکا سەبارەت بە دژایەتی جولەکە، تاوتوێ و پێداچوونەوەی تێدا بکرێت./.