بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی عۆکاز ڕایگەیاندووە کە یانەی ئیتیفاق لە گەڵ ڕاهێنەرێکی سعوودیە گەیشتووەتە ڕێکەوتن بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا شوێنی ستیڤن جیرارد بگرێتەوە.
ئیتیفاق لە پلەی 12ی ڕیزبەندی خولی سعوودیەدایە بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ.
یانەی ئیتیفاق لەم وەرزەی خولی سعوودیە و بە ڕاهێنەریی ستیڤن جیرارد 8 دۆڕان، 4 یەکسانبوون و 5 بردنەوەی بە دەست هێناوە./.