بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەستین ترۆدۆ ڕایگەیاندووە کە کەنەدا سەرقاڵی ئامادەکردنی وەڵامێکی توند و بەهێزە بۆ ئەو کاتەی ئەمریکا باج لە سەر هاوردەی کاڵاکانی ئەم وڵاتە دابنێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەم بابەتەی لە گەڵ سەرجەم کاربەدەستانی پارێزکانادا باس کردووە کە ڕەنگە بە هۆی پێشنیارەکانی دوناڵد ترەمپەوە لە سەدا 25 باج لە سەر ئەو کاڵا و بەرهەمانە دابنرێت کە ئەمریکا لە کەنەدا هاوردەیان دەکات.
ترۆردۆ دەستی لە سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و سەرۆکی پارتی لیبراڵ کێشاوەتەوە و 9 ی ئاداری 2025 جێگرەوەکەی دەستنیشان دەکرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەگەر پێویست بکات بۆ وەڵامێکی بەهێز و نیشتمانی ئامادە دەبین.
دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەیکردووە کە باج لە سەر کاڵای هاوردەکراوی کەنەدا و مەکزیک دادەنێت تا لەو دوو وڵاتەوە ڕێگری لە هاتنی پەناخوازانی نایاسایی و مادە هۆشبەرەکان بۆ ئەمریکا بکرێت./.