بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە 30 ی کانوونی دووەمی 2025 لە شاری دەوحە لە گەڵ شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووە.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر پێش جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئاگربەستی غەززە بە تەلەفوون وتووێژیان کردبوو.
بڕیارە عێراقچی لە گەڵ سەرکردە باڵاکانی بزوتنەوەی حەماس کۆببێتەوە./.