بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گوێ و ئەرکەکەی بریتییە لە وەرگرتنی شەپۆلی دەنگی و پاراستنی هاوسەنگی جەستە. ئەگەر گوێ تێکچوو یان نەخۆش کەوت، تەندرووستی گشتی جەستە لە مەترسیدایە.
ڕێگاکانی چاودێری تەندرووستی گوێ بریتین لە:
دوور بوون لە دەنگی بەرز
گوێچکەکان هەمیشە بە پاکی ڕابگیرێن
دوور کەوتن لە دانانی شتێکی تیژ لە ناو گوێدا
بە بێ ڕای پزیشک دهرمان مەڕێژنە ناو گوێ
بۆ ڕێگریکردن لە تێکچوونی بیستن، ساڵانە دوو جار پێویستە لە لایەن پزیشکەوە پشکنینی بۆ بکرێت./.