بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر ئەمڕۆ پێنج شەممە 30 کانوونی دووەمی 2025 بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشق و لە لایەن ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری قۆناغی ڕاگوزەری سوریاوە پێشوازی لێکرا.
میری قەتەر وەک یەکەم سەرکردەی وڵاتێکی عەرەبی لە پاش گۆڕینی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری پێشووی سوریا سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە.
سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر 16 ی کانوونی دووەمی 2025 سەردانی سوریای کرد و لە گەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووە.
قەتەر لە پاش گۆڕینی دەسەڵاتی سوریا باڵیۆزخانەکەیی لە دیمەشق کردەوە./.