بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم ڕێوڕەسمە کە بە ” هاوسەرگیری پیر شالیار ” ناسراوە، لە یادی یەکێک لە عیرفانییەکانی گەورە و باو لە ناوچەکەدا دەگیرێت و دەرکەوتنی کەلتور و بیروباوەڕی خەڵکی ئەم ناوچەیە پیشان دەدات.
ڕێوڕەسمەکە بە بەرنامەیەک بە ناوی کڵاوڕۆچنه دەستپێدەکات. ڕۆژی دووەم دوای ئەوە ئاژەڵێک دەکرێتە قوربانی، خۆراکی تایبەت ئامادە دەکرێت و بە سەر بەشداربووان و خەڵکی هەوراماندا دابەش دەکرێت. لە بەشی کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا خەڵک لە کەشێکی ڕۆحیدا کۆدەبنەوە و سروودە عیرفانییەکان دەخوێننەوە.
ڕێوڕەسمەکە لە گوندی هەورامانی تەخت بەڕێوەدەچێت و ساڵانە گەشتیارێکی زۆر بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت. ئەم ڕێوڕەسمە هێمای یەکێتی و هاوسۆزی و ئاهەنگگێڕان و کەلتور و بیروباوەڕی خەڵکی ئەم خاکەیە./.