بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زۆر گرنگە ئەو خۆراکانە بخۆین کە جگە لە ڕێکخستنی پلەی گەرمی جەستە، دەتوانێت ئاستی وزەش زیاد بکات.
ئەم خواردنانە بریتین لە:
سەوزەی ڕەگدار
سەوزەی ڕەگدار وەک گێزەر و چەوەندەر و شێلم باشترین خواردنە سرووشتییەکانن لە وەرزەکانی پاییز و زستاندا.
شیری گەرم
شیرەمەنی ڤیتامین B2 و پرۆتین و کالیسیۆمی زۆری تێدایە کە تەندرووستی گشتی جەستە بەرز دەکاتەوە.
میوە
هەروەها میوەی وەک پرتەقاڵ سەرچاوەیەکی گەورەی ڤیتامین C یە و دەتوانێت بەرگری لەش بەهێز بکات و بە باشی بەرەنگاریی ڤایرۆسەکان ببێتەوە.
هەنگوین
هەنگوین لە سرووشتدا گەرمە و بەکارهێنانی بەردەوام یارمەتی گەرم ڕاگرتنی جەستەت دەدات. هەنگوین بەسوودە بۆ ڕێگریکردن لە هەڵامەت و کۆکە و ئەنفلۆنزا چونکە سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات./.