بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە کە وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر بووە، لە ڕێگای شامیەی پارێزگای دیوانیە، 9 کەس گیانیان لەدەستدا و 37 ی دیکەش بریندار بوون.
ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 7 هەزار ڕووداوی هاتووچۆ لە عێراقدا تۆمار کرا و پۆلیس بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی شۆفێریدا بە هۆکاری سەرەکی زۆربەی ڕووداوەکان ناو بردووە.
خێرایی زۆر، پابەندنەبوون بە یاسا و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ و شۆفێری لە حاڵەتی خەو یان سەرخۆشی لە هۆکارەکانی دیکەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە عێراقدا بووە./.