بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرامەرز ئەسەدی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر، سەردانی بەغدای کرد و لە گەڵ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووە.
لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لەو کۆبوونەوەدا بە ئاماژە بە گرنگی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و ئێران، جەختی لە سەر پێویستی پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان کردەوە.
کۆبوونەوەکە بە بۆنەی دەستبەکاربوونی فەرامەرز ئەسەدی وەک سەرکۆنسووڵی نوێی ئێران لە هەولێر بووە./.