بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سنتکۆم) ڕایگەیاند کە سەرکردەیەکی باڵای گرووپی حراس الدین (باڵی سوریای قاعیدە) لە ئاکامی هێرشێکی درۆنیدا لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا (پارێزگای ئیدلب) تیرۆر کراوە.
ئەو کەسەش ” ئەبو دەجانەی تورکستانی ” بووە و بە یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی قاعیدە لە سوریا ناو براوە.
باڵی قاعیدەی سوریا لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەڵوەشانەوەی خۆیی ڕاگەیاندبوو./.